Skip to the content

سەفین موحسین دزەیی سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە کۆتا ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا، لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد و لەلایەن د. دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکە، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا کرد. دواتر سەفین دزەیی، دەستخۆشی لە نوێنەری حکومەت و ستافی نوێنەرایەتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بەبۆنەی کردنەوەی نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتیی حکومەت بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دیارییەکی پێشکەش بە د. دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد.