Skip to the content

لە مەدرید، بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی گەشت و گوزاری ئیسپانیا و دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە هۆڵی وەزارەتی پیشەسازی و گەشتیاریی وڵاتی ئیسپانیا، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی گەشت و گوزاری ئیسپانیا و دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان و چەند وەبەرهێنەرێکی کوردستانی و ئیسپانی لە بواری گەشتیاری بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیسپانیا کرد، بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوە فراوانە لە بواری گەشت و گوزار.

هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا، دەرفەتەکانی گەشت و گوزار لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.