وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لێ کرا
بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان،ئێوارەی کۆتاییی ئەم هەفتەیە، ڕوبن برێکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتەوە پێشوازی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکدا باس لە گرنگی و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا.
دزەیی سوپاسی هەڵوێستی حکومەتی هۆڵەندای کرد، کە لە سەرجەم قۆناغەکان پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کردووە بە تایبەت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش.