خزمەتگوزارییەکان
- پتەوکردنى پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ کۆمەڵگهى نێودەوڵەتى.
- پتەوکردنى پەیوەندییە بازرگانى، وەبەرهێنان، گەشتیارى و دامەزراوەیى لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
- چاودێریکردنى نووسینگەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە.
- هەماهەنگى لەگەڵ کونسوڵخانهكانی وڵاتانی بیانى لە هەرێمى کوردستان.
- ڕێکخستنى سەردانە فەرمییەکانى شاندە بارزگانى و سیاسییەکانی بیانی بۆ هەرێمى کوردستان.
- رێكخستن و پشتگیریکردنى ئەو چالاکییانەى دەبنە هۆى بەرەو پێشبردنى پێگەى هەرێم لە دەرەوە.
- هەماهەنگى و ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق و باڵێوزخانەكانی ئهم وڵاته لە دەرەوە.
- هەماهەنگى و پشتگیریکردنى ئهو چالاکییانهی كه یارمهتیدهرن بۆ بههێزكردنی پێگەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
- هەماهەنگى لە نێوان دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و كومەڵگهى نێودەوڵەتى.
- پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى یاسایى و راستکردنەوەى بەڵگەنامەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
- پاراستن و پێشخستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیانى لە دەرەوە.
- هاندان و بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورییەکانی ههرێم لەگەڵ کۆمەڵگهی نێودەوڵەتى، بە تایبەتى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ لە ڕوانگەى پێشخستنی ئاشتى، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانى بازرگانی و بهرژوهندیی هاوبهش.
- پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى و راوێژى یاسایى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
- ئاسانکارى بۆ وەزارەتەکانى حکوومەتى هەڕێم و فەرمانبەرانى بۆ بهشداریكردنیان لە كار و چالاکییەکانى کۆمەڵگهى نێودەوڵەتى وهك كۆنفڕانسهكانی نێودهوڵهتی و كۆبوونهوه و چالاكییهكانی ئاژانسهكانی یۆئێن و...هتد.
- کار دەکات بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى حكوومهتی ههرێم لەگەڵ نوێنەرانى کۆمەڵگهى مەدەنى و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان لە دەرەوە و ناوەوە.