Skip to the content

تۆماری رێکخراو

پێداویستییەکانى تۆمارکردنى رێکخراوى کوردستانى

  1.       فۆڕمى جێگیرکردنى ناوى رێکخراو، لە بەڕێوەبەرایەتى زانیارییەکان.
  2.       پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە یەک.
  3.       پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراو.
  4.       بەڵگەنامەى کەسى دەستەى دامەزرێنەران.
  5.       پێویستە سەرجەم ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەران خۆیان سەردانى فەرمانگە بکەن بۆ پێشکەشکردنى مامەڵەى تۆمار.

فۆرمی ژمارە (١)ی تایبەت بە رێکخراوە کوردستانیەکان دابەزێنە

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی مامەڵەی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی

لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماركردن بەشێوەیەكی رێكخراوتر، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت ڕێكخراو دابمەزرێنن، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:

 

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دۆسیەیان بەمەبەستی دامەزراندنی رێكخراو پێشكەشی بەڕێەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە، بەڵام دۆسیەكانیان پێویستی بەچاكسازی هەیە، بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمار لەڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی ئامژەی پێكراوە، وادەیان بۆ دیاری بكرێت.

 پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت رێكخراو دابمەزرێنن، بەوردی دۆسیەكانیان ئامادە بكەن، بەرەچاوكردنی ئەو رێنمایی و زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا هاتووە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار هیچ دۆسەیەك بەكەموكوڕیەوە وەرناگرێت، لەكاتی رەتكردنەوەی دۆسیەیەك كەكەموكوڕی هەبێت، پێویستە سەر لەنوێ‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمارەوە وادەی بۆ دیاری بكرێت.

 

پێداویستیەکانی تۆمارکردنی تۆری رێکخراوەکان:

 فۆڕمی ژمارە (٤)ی تۆڕی رێکخراوەکان دابەزێنە. 

 پەیرەوی ناوخۆی تۆر کە لەگەڵ یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠١١ کۆک بێت.

 بەلایەنی کەم دوو رێکخراو لە تۆرەکە بەشدار بن.

 کۆپی فەرمانی کارگێری ھەریەک لە رێکخراوەکان ھاوپێچ بکرێت و بە مۆری رێکخراو مێدق کرابێت.

 ئەبێ ھەریەک لە رێکخراوەکان مۆری تایبەت بە خۆی ھەبێت.

  1. پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌ك بە واژووی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران كه‌تیایدا بنووسرێت‌هۆى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو بە ئارەزوومەندانە و هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی برگه‌ یاساییه‌كان  پاش تۆمارکردن وه‌ك دروست نه‌كردنی مۆر و فه‌رمانی كارگیری و چوار تۆمارى رێکخراو (سجل ) .
  2. گه‌راندنه‌وه‌ی بروانامه‌ی تۆمار و فه‌رمانی كارگێری ره‌سه‌ن ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت ) و لەکاتى نەبوونى بەلگەنامەکان لە پۆلیسى شارەکەى رێکخراو لە بنکەى پۆلیسى وونبوەکان ( مفقودات)ی بۆ دەکرێت و دەهێندرێت بۆ فەرمانگە.
  3. گه‌راندنه‌وه‌ی چوار تۆمارى رێکخراو (سجل )  ( ئه‌گه‌ر هه‌بێت )
  4. گه‌راندنه‌وه‌ی مۆری رێكخراو ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت )
  5. پركردنه‌وه‌ی به‌لێننامه ى تایبەت ‌ لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان.
  6. راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كارو چالاكیانه‌ رێکخراو  بنوورسێت كه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت ).

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی مامەڵەی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی

لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماركردن بەشێوەیەكی رێكخراوتر، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت ڕێكخراو دابمەزرێنن، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:

 

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دۆسیەیان بەمەبەستی دامەزراندنی رێكخراو پێشكەشی بەڕێەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە، بەڵام دۆسیەكانیان پێویستی بەچاكسازی هەیە، بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمار لەڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی ئامژەی پێكراوە، وادەیان بۆ دیاری بكرێت.

 پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت رێكخراو دابمەزرێنن، بەوردی دۆسیەكانیان ئامادە بكەن، بەرەچاوكردنی ئەو رێنمایی و زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا هاتووە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار هیچ دۆسەیەك بەكەموكوڕیەوە وەرناگرێت، لەكاتی رەتكردنەوەی دۆسیەیەك كەكەموكوڕی هەبێت، پێویستە سەر لەنوێ‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمارەوە وادەی بۆ دیاری بكرێت.

 

پێداویستیەکانی تۆمار کردنی ڕێکخراوی عیراقی :

    • فۆرمی ژمارە (٢)ی رێکخراوی عێراقی
    • پەیڕەوی ناوخۆ بە کوردی و زمانی عەرەبی و دەبێت بە مۆری ڕێکخراو مێدق بکرێت.
    • پلانی کاری رێکخراو (پرۆژە داھاتووەکان) لە ھەرێم بە کوردی و زمانی عەرەبی و مصدق بکرێ.
    • کۆپی ملەوەنی بڕوانامەی تۆماری عیراقی و دەبێت بە مۆری ڕێکخراو مصدق بکرێت.
    • کتاب تەخویل بۆ نوێنەری ڕێگەپێدراو لەلایەن ڕێکخراوەکە

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی مامەڵەی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی  

 

لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماركردن بەشێوەیەكی رێكخراوتر، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت ڕێكخراو دابمەزرێنن، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:  

 

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دۆسیەیان بەمەبەستی دامەزراندنی رێكخراو پێشكەشی بەڕێەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە، بەڵام دۆسیەكانیان پێویستی بەچاكسازی هەیە، بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمار لەڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی ئامژەی پێكراوە، وادەیان بۆ دیاری بكرێت.  

پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت رێكخراو دابمەزرێنن، بەوردی دۆسیەكانیان ئامادە بكەن، بەرەچاوكردنی ئەو رێنمایی و زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا هاتووە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار هیچ دۆسەیەك بەكەموكوڕیەوە وەرناگرێت، لەكاتی رەتكردنەوەی دۆسیەیەك كەكەموكوڕی هەبێت، پێویستە سەر لەنوێ‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمارەوە وادەی بۆ دیاری بكرێت.

 

پێداویستیەکانی تۆمار کردنی ڕێکخراوی بیانی:

١. فۆرمی ژمارە (٣)ی رێکخراوی بیانی

٢. پەیڕەوی ناوخۆ بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی و مصدق کرابێت (و بە مۆری ڕێکخراویش تصدیق بکرێت ).

٣. پلانی کاری رێکخراو (پرۆژە داھاتووەکان) لە ھەرێم بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی و مصدق بێت.

٤. بروانامەی تۆماری رێکخراو لە وڵاتی دایک بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی بە مۆری ڕێکخراو مصدق بکرێت.

٥. کتاب تەخویل بۆ نوێنەری ڕێگەپێدراو لەلایەن ڕێکخراو.