رێنماییەکان
کردنەوەى حیسابى بانکى لە بانکى حکومى
١-پێویستە رێکخراو فەرمانى کارگێرى نوێکردبێتەوە
٢-ئامادەکردنى کونوسیک کە لە تۆمارى بریارەکان تۆمارکرابێت کە تێدا لێژنەیەک لە سێ کەس دیار بکریت و لەلایەن دەستەى کارگێرەوە یاخود هەر کەسیک کە دەەسەڵاتدار بیت بەو بابەتە کە لە پەیرەوەى رێکخراو هەنگاو نرابێت واژوو کرابێت.
کردنەوەى حیسابى بانکى لە بانکى کەرتى تایبەت
١-پێویستە رێکخراو نوسراوێک ئاراستەى بانک بکات کە هاوپێچ لەگەڵیدا پەیرەوى ناوخۆ و فەرمانى کارگێرى لەگەڵدا هاوپێچ بکرێت
٢-بانک بەنوسراوى فەرمى داواى راستاندن (صحة صدرو)ى بەڵگەنامەکان دەکات و هەروەها هەر بەڵگە نامەیەکى فەرمى کە پێویست بوو بۆ کردنەوەى حیسابەکە.
٣-فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بە نوسراوى فەرمى وەڵامى راستاندنى رێکخراو دەداتەوە.
٣-کۆپى لە (ناسنامەى بارى کەسی لێژنەکە)
٤-ئامادەکردنى نوسراوێکى فەرمى بەکلێشەى فەرمى رێکخراو کە واژوو، خەتمى رێکخراوى لەسەر بێت بۆ فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بەرێوەبەرایەتى کارگێرى بەمەبەستى کردنەوىە حیسابى بانکى بەوشێوەیەى خوارەوە
1- به‌پێى ماده‌ى شانزه‌م له ياساى (١) ساڵى ٢٠١١ ی په‌رله‌مانى كوردستان، رێكخراو يان تۆرى ناحكومى به ئاره‌زوومه‌ندانه يان به زۆر ههڵوهشێندرايتهوه، به‌پێى برگه‌ى يه‌كه‌مى هه‌مان ماده، له حاڵه‌تى به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شايه‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراو به‌گوێره‌ى په‌يڕه‌وه‌ى ناوخۆ ده‌بێـت و رێكخراويش لهسهريهتى به‌لاى كه‌مه‌وه به‌ر له (٣٠) رۆژ له پيادهكردنى بريارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه فه‌رمانگه ئاگادار بكاته‌وه.
٢- پێويسته ئه‌م به‌ڵكه نامه و داواكارييانه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنيت:-
- له رێگاى نوسراوێكى فهرمييهوه داواكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراو ئاراسته‌ى فه‌رمانگه بكات.
- مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه به ياسايى ژماره (١٥)ى ساڵى ٢٠٠١ يان بڕيارى ژماره (٢٩٧)ى ساڵى ١٩٩٩ ئه‌گه‌ر رێكخراو يان تۆرى رێكخراو خۆى نهگونجاندبى.
- فه‌رمانى كارگێرى و به‌ڵگه‌نامه‌ى تۆر، ده‌قه ئه‌سڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپێچ كرابێت
- به‌پێى پهيرهوى ناوخۆى رێكخراوه‌كه كۆنوسێك ئاماده‌بكرێت هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ى تيدا بنوسرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ههڵوهشاندنهوهيان هه‌يه واژووى بكه‌ن.
- ليستى ته‌واوى سامانى گواستراوه و نه‌گواستراوه ديارى بكرێـت
- ئه‌گه‌ر به‌پێى پهيرهوى ناوخۆى رێكخراو ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه سامانى رێكخراو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌ت پێويسته رێكخراو كه‌ل وپهلهكانى بگه‌رێنێته‌وه بۆ كۆگاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێنهيهك له نوسراوى وه‌رگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ داواكارييه‌كه‌يان هاوپێچ بكه‌ن
- ئه‌گه‌ر به‌پێى پهيرهوى ناوخۆى رێكخراو ئاماژه به‌وه كرابوو كه سامانى رێكخراو ده‌درێته رێكخراوى هاوشێوه پێويسته وێنهيهك له ليستى گوستراوه به واژووى رێكخراوى وه‌گڕ و پێده‌ر له‌گه‌ڵ داواكارييه هاوپێچ بكرێت.
- داخستنى ژماره‌ى حيسابى بانك و وێنهيهك له فه‌رمانى داخستنه‌كه هاوپێچ بكات
- گه‌رانه‌وه‌ى خه‌تمى رێكخرا له‌گه‌ڵ داواكارييه‌كه
- هه‌موو ژمێريارييهكان و بنه‌چه‌كان (اصوال) و داهاته‌كان به پاكتاو كار
- گه‌راندنه‌وه‌ى هه‌رچوار دوسيهكه به‌پێى مادده‌ى (١٢) لهياساى ژماره (١)ى ساڵى ٢٠٠١ داواكراون
- پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌ك بە واژووی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران كه‌تیایدا بنووسرێتهۆى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو بە ئارەزوومەندانە و هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی برگه یاساییه‌كان پاش تۆمارکردن وه‌ك دروست نه‌كردنی مۆر و فه‌رمانی كارگیری و چوار تۆمارى رێکخراو (سجل ) .
- گه‌راندنه‌وه‌ی بروانامه‌ی تۆمار و فه‌رمانی كارگێری ره‌سه‌ن ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت ) و لەکاتى نەبوونى بەلگەنامەکان لە پۆلیسى شارەکەى رێکخراو لە بنکەى پۆلیسى وونبوەکان ( مفقودات)ی بۆ دەکرێت و دەهێندرێت بۆ فەرمانگە.
- گه‌راندنه‌وه‌ی چوار تۆمارى رێکخراو (سجل ) ( ئه‌گه‌ر هه‌بێت )
- گه‌راندنه‌وه‌ی مۆری رێكخراو ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت )
- پركردنه‌وه‌ی به‌لێننامه ى تایبەت لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان.
- راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و كار‌و چالاكیانه رێکخراو بنوورسێت كه ئه‌نجامیان داوه ،( ئه‌گه‌ر هه‌بێت ).
مەرج و ڕێنماییەکان بۆ چۆنیەتى نوسینەوە و داڕشتنى پەیڕەوى ناوخۆى ڕێکخراوە کوردستانییەکان.
بەپێی یاساى ژمارە یەکى ساڵى ٢٠١١ ى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بۆ نوسینى پەیڕەوى ناوخۆى ڕێکخراوێکى کوردستانى پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێت:
بەشى یەکەم، ناسنامەى ڕێکخراو:-
ماددەى یەکەم ناوى ڕێکخراو، پێویستە ئەم بڕگە و ماددانە لەخۆ بگرن و بەشێوەى خاڵبەندى ڕونبکرێنەوە.
- بە زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى و کورتکراوەى ناو.
- پێناسەى ڕێکخراو.
- ڕونکردنەوە و شیکردنەوەى لۆگۆ و ئاماژەکانى لۆگۆ.
- ناونیشانى ڕێکخراو.
- بوارى کارکردنى ڕێکخراو.
بەشى دووەم: ئامانجەکان:-
ماددەى دووەم، پێویستە ئەم بڕگە و ماددانە لەخۆ بگرن و بەشێوەى خاڵبەندى ڕونبکرێنەوە.
- ئامانجەکانى ڕێکخراو. ((بەشێوەى خاڵبەندى بنوسرێن)).
- چۆنیەتى گەیشتن بە ئامانجەکان (میکانیزمەکان) بەشێوەى خاڵبەندى بنوسرێن.
بەشى سێیەم، ئەندامیەتى:-
ماددەى سێیەم، پێویستە ئەم بڕگە و ماددانە لەخۆ بگرن و بەشێوەى خاڵبەندى ڕونبکرێنەوە.
- مەرجەکانى ئەندامیەتى.
- ئەرکى ئەندام.
- مافى ئەندام.
- سزاکان و چۆنیەتى لەدەستدانى مافى ئەندامیەتى.
بەشى چوارەم، پەیکەرى ڕێکخراو:
چوارەم، پەیکەر پێویستە ئەم بەشانە لەخۆ بگرن و بەشێوەى خاڵبەندى ڕونبکرێنەوە
- دەستەى گشتى و دەسەڵاتەکانى.
- دەستەى کارگێڕى و دەسەڵاتەکانى.
- دەسەڵاتەکانى بەڕێوەبەرى ڕێکخراو و جێگرى بەڕێوەبەرى ڕێکخراو.
بەشى پێنجەم، داهات و خەرجى
ماددەى پێنجەم، داهاتەکان و خەرجییەکان: پێویستە ئەم بەشانە لەخۆ بگرێ و بەشێوەى خاڵبەندى ڕونبکرێتەوە
- سەرچاوەکانى داهات.
- ژمێریارى و چاودێرى.
پێویستە هەموو ڕێکخراوێک مۆرى هەبێت بۆ ڕاستاندنى نوسراوەکانى و ڕاپەڕاندنى پرۆسە کارگێڕى و دارایى و یاسایى و تەکنیکیەکانى.
لەلایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان مەرجى بنەڕەت بۆ وەرگرتنى هیچ نوسراوێک لە ڕێکخراوەکان بوونى مۆرى فەرمیى ڕێکخراوەکە و واژۆى بەڕێوەبەر ڕێکخراوەکەیە.
بۆ دروستکردنى مۆر، پێویستە ڕێکخراوەکان، پرۆسەى پەیڕەوکراو لەلایەن دامەزراوە حکومیی و بازرگانیەکان پەیڕەو بکەن کە لە هەرێمى کوردستاندا بوونیان هەیە.
سەرەتا پێویستە ئەو مۆرەى ڕێکخراو دروستى دەکات، ئاماژە و هێمایەک بێت بۆ ڕێکخراوەکە و ببێتە یەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانى ناسینەوەى نوسراوەکانى ڕێکخراوەکە، بۆ نمونە لۆگۆى ڕێکخراوەکە بکرێتە مۆر یان ناوى ڕێکخراوەکە بکرێتە مۆر یان هەر شێوازێکى تر‌ى تەعبیریی کە دەکرێت نیشانە بێت بۆ ڕێکخراوەکە.
یەکێک لە شێوازەکانى ئاراستەکردنى نوسراوى دروستکردنى مۆر بۆ لایەنى پەیوەندیدار.
پێداویستى جێبه‌جێكردنى بڕگه ياساييه‌كانى دواى تۆماركردن پێداویستى نوێکردنەوەى فەرمانى کارگێرى
- هێنانى چوار تۆماره‌كه‌ى تايبه‌ت به رێكخراو به‌پێى ياسايى ژماره (1)ى ساڵى 2011ى به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه: (کۆپى لاپەڕەى یەکەم)
(ڕێكخراو له‌سه‌رێتى ئه‌و تۆمارانه‌ى دادێ هه‌بێت و ده‌بێ له‌لايه‌ن دادنوسيشهوه ئه‌رێ كرابێ)
يه‌كه‌م: تۆمارى ئه‌ندامان: ناو، ناونيشان، ته‌مه‌ن، ڕەگهز، پله‌ى خوێندن و رۆژى بوون به ئه‌ندام تۆماركرابێت.
دووه‌م تۆمارى برياره‌كان: بريتى ده‌بێت له برياره‌كانى هه‌ريه‌كه له ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ى گتشتى و ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌پێى پيرهوهكهى نوێنه‌رايه‌تى رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراوه‌كه‌وه ئيمزا ده‌كرێت.
سێيه‌م: تۆمارى ژمێريارى: داهات و جهرجييهكانى رێكخراوى تيدا تۆمار ده‌كرێت
چواره‌م: تۆمارى بنه‌ره‌ت ( هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانى كواستهو نهگواستهى رێكخراوه‌كه‌ى تيدا تۆمار ده‌كرێت.
په‌رى يه‌كه‌مى تۆماره‌كان كۆپى ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كه‌دا هاوپێچ ده‌كرێت.
- هێنانى كڵێشهى تايبه‌ت به رێكخراو و مۆركردنى به مۆرى تايبه‌تى رێكخراو.
- حيسابى بانكى.
- هێنانى کۆنوسى ده‌سته‌ى كارگێرى كه پێويسته له تۆمارى برياره‌كان تۆماركرابێت و له‌لايه‌ن كه‌سانى ده‌سه‌ڵاتدار به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى واژوو كرابێت و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى پێويسته به پێى پهيرهوى ناوخۆى رێكخراو بێت.
- گه‌رانه‌وه‌ى فه‌رمانى كارگێرى ڕەسەن.
- به‌نوسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومييه‌كان ده‌كرێت و دهيهێنت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كارگێرى به‌مه‌به‌ستى پێدانى فه‌رمانى كارگێرى نوێ و ئاماژه دان به ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراو.
- بۆ ئەو کەسانەى لە درەوەى هەرێمن پێویستە کارتى نیشتەجێبوونى هەمیشەى لەگەڵ دەبنرێت..
- هێنانى کۆپیەک لە (نفوس، کارتى زانیارى) دەستەى کارگێرى لە یەک رووى لاپەڕەیەک
بۆ هەر رێکخراوێک پێویستە ناوێک دیارى بکرێت و ئەو ناوە ڕەنگدانەوەى ئامانجەکانى ئەو رێکخراوە بێت کە تۆمار دەکرێت.
لەکاتى دیاریکردنى ناوى رێکخراو لە سیستمى تۆمارکردنى ئەلیکترۆنى پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکەى:
سەرەتا لەسەر وێبسایتى فەرمانگە و بەشى رێنماییەکان پێویستە ئەو رێنماییانە بخوێندرێتەوە کە پەیوەستن بە تۆمارکردنى رێکخراو
- دەستەواژەى مانادار.. پێویستە وشەیەک (دەستواژەیەکى مانادار) بۆ ناوى رێکخراو دیارى بکرێت، کە ناو بێت.
- ناوى دووبارە.. بەهیچ شێوەیەک ناوى دووبارە پەسەند ناکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوى هاوشێوە و ناوە دووبارەکان، سەردانى وێبسایتى فەرمانگە بکرێت بەشى داتابەیس، ئەگەر ناوى دیاریکراو هەبوو ئەوا پێویستە ناوێکى تر دیارى بکەیت
- پێشگر.. لەکاتى دیاریکردنى ناوى رێکخراو پێویستە پێشگرى (رێکخراو) بنوسرێت.
- پاشگر.. بۆ رێکخستنى ناوى رێکخراوەکەت دەستەواژەیەک بە پاشگر بنوسرێت کە ئاماژە بێت بۆ ئامانجەکانى رێکخراو وەک (بۆ پەرەپێدان، بۆ بەرزکردنەوەى تواناى ژنان، بۆ هاوکارى مرۆیى، بۆ خۆبەخشى، بۆ ژینگەپارێزیى).
- ناوى حکومیى.. نابێت ناوى رێکخراو هەمان ناو یان هاوشێوەى دامەزراوەیەکى حکومى بێت.
- ناوى بازرگانى.. نابێ ناوى رێکخراو وەک ناوى شوێنێکى بازرگانى و ناوى کۆمپانیاکان یان ئاماژە بێت ناوى بازرگانى و کۆمپانیا بێ.
- ناوى سەندیکا و یەکێتیەکان.. نابێ ئەو ناوەى دیارى دەکرێت هاوشێوەى ناوى (سەندیکا، کۆمەڵە، یەکێتیەکان، پارتەکان، تیپەکان) بێت، چونکە بۆ یەکێتى و سەندیکا و سەنتەرەکان یاساى تایبەت هەیە.
- وەرگێڕانى ناو.. دواى دیاریکردنى ناوى رێکخراو بە کوردى نابێت ناوەکە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى عەرەبى وەک: (رێکخراوى شەماڵ ......) نابێتە (منطمة نسيم) (breeze organization)، بەڵکو دەبێتە (منطمة شَمال) (shamall organization).
- کورتکراوەى ناو.. لەکاتى دیاریکردنى کورتکراوەى ناوى رێکخراو، پیتى یەکەمى سەرەتاى وشە ئینگلیزیەکان هەڵدەبژێردرێت بۆ دیاریکردنى کورتکراوە وەک (kurdistan regional government) و کورتکراوەکەى دەبێتە (KRG).
- دەستەواژە رێگە پێنــــەدراوەکان.. ڕەزامەندى نادرێت لەسەر بەکارهێنانى دەستەواژەى (ئەکادیمیا، پەیمانگە، سەنتەر، ناوەند، خانە، ماڵ، ئینستیتوت، دەزگا، دامەزراوە) بەڵکو تەنها دەبێت دەستەواژەى رێکخراو بەکاربێت.
- بەنێودەوڵەتیکردنى ناو.. ڕەزامەندى نادرێت لەسەر دەستەواژەى (نیودەوڵەتى و ئینتەرناشناڵ و ناشناڵ) وەک (رێکخراوى زانستى نێودەوڵەتى) (رێکخراوى ئینتەرناشناڵ بۆ ....) یان هەر دەستەواژەیەکى تر‌ى هاوشێوە و هاومانا.
- خێرخوازیى.. ڕەزامەندى نادرێت لەسەر بەکارهێنانى دەستەواژەى (خێرخوازیى) لەناوى رێکخراو، بەڵام دەکرێت دەستەواژەى (مرۆیى و بەهاناوەچوون و بەهاناوەهاتن و فریاگوزاریى) بەکاربێت.
- دەستەواژەى بیانى.. هیچ وشەیەکى بیانى لەناوى رێکخراو پەسەند ناکرێت جگە لە دەستەواژە و وشەى ڕەسەنى کوردى.
- ناوى هاوشێوە.. نابێ ناوى رێکخراو هاوشێوەى ناوى رێکخراوێکى تر بێ کە پێشتر تۆمارکراوە لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، وەک (رێکخراوى گەڵاکان) و (رێکخراوى گەڵا)، لەم حاڵەتەدا تێکەڵاوى لە ناوەکان دروست دەبێت باشتر وایە ناوێکى تر هەڵبژێردێت