هیواخوازین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ ئارامی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدیمان و ببێتە هۆی تەبایی و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سه‌رجه‌م پێکھاتەكانى کوردستان.
هەواڵەکان

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم پێشوازی لە شاندێكى پەرلەمانی سوید كرد
فه‌همى بورهان باسی لە پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان: هەر کاتێک یەکدەنگ و یەکگرتوو بووبین ئەنجامەکانيش دڵخۆشکەر بوونه
فه‌همى بورهان: بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕووداوێکی مێژووییە، بە ناوی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەڵەبجەییەکان بە تایبەتی دەکەین.

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان پێشوازى لە بەڕێوەبەرانى شاره‌دێى شوان و سەرگەڕان كرد
فه‌همى بورهان پشتیوانيی حکومەت و دەستەی بۆ دووپات کردنەوە و داواشی لێ کردن کە هەماهەنگيی زیاتر لەگەڵ دەستە بكه‌ن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کێشە و گرفتێک کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات.

سیمینارێک له‌بارەی میکانیزمەکانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی گەلە ڕەسەنەکانی عێراق پێشکەش کرا
د. ميرزا دنايى باسی لە مێژووی عێراق کرد و تیشکی خستە سەر بڕیاری ٦٨٨، کە تایبەتە بە پاراستنی خاک، کو‌لتوور، زمانی گەلە ڕەسەنەکان و دژایەتیکردنی شەڕ و توندوتیژی بەرانبەریان، هەروەها باسی لەم ڕێککەوتننامانە کرد کە تایبەتە بە ماف و بەرژەوەندییەکانی ئەو گەلانە.

سەرۆکی دەستەی گشتيى ناوچە کوردستانیيەکان لەگەڵ بەرپرسی سیاسی و ئابووری لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا لە هەولێر کۆبووەوە
فه‌همى بورهان: ئەرکی سوپا نييه تێکەڵ بە کێشە مەدەنییەکان ببێت.

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان پێشوازی لە ڕێكخراوى گەنجانى ڕاپەڕین کرد
فه‌همى بورهان بە شێوەیەکی گشتی باسی لە گرنگيی ڕێکخراوەکانی مەدەنی کرد.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى جوتيارانى سنووره‌كه كۆبووه‌وه
سەرۆکی دەستە ئاڵای کوردستان و قەڵغانی ڕێزلێنانی بە نوێنەرانی جوتیاران بەخشی، بەرانبەر بەو هەڵوێست و خۆڕاگری و ئەو زوڵم و نادادپەروەرییەی بەرانبەریان دەکرێت.

سیمینارێک له‌بارەی پرۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیيی جینۆسایدی کوردستان پێشکەش کرا
لە سیمینارەکە ئاماژە بۆ سێ بنەما کرا، ئەوانیش پرۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیيی جینۆسایدی کوردستان، مێژووی بینراوی جینۆساید، مێژووی نووسراو یان بەڵگەنامەکان و مێژووی زارەکيی ڕزگاربووانی جینۆساید بوون.

سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکان به‌شدارى له كۆنفرانسى “ئێستا و ئايينده‌ى كه‌ركووك” كرد
فه‌همى بورهان باسى له‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ماده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوورى عێراق.