بەکارهێنانى سەرچاوە مرۆیی و لۆجستییەکانى دەزگا بە شێوەیەکى کاریگەر و پەرەپێدانى توانستە تەکنییەکان بۆ مسۆگەرکردنى نەهێشتنى کاریگەرى مین و تەقەمەنى پاشماوە جەنگدیەکان لەسەر هاووڵاتییان و پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى هەرێمى کوردستان.
دەزگای گشتیی کاروباری مین کێڵگەمینێکی دوای پاککردنەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین کێڵگەمینێکی دوای پاککردنەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
دەزگای گشتیی کاروباری مین 11 دۆنم زەويی پیسبوو به مین و تەقەمەنی پاککردەوە
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەزگای گشتیی کاروباری مین ١١دۆنم زەوی پیسبووی مین و تەقەمەنیی دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
دەزگای گشتيی کاروباری مین لە ماوەی دوو هەفتەدا بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو لەناو دەبات
دەزگای گشتيی کاروباری مین وەک پیشەی سەرەکيی لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دووهەفتەدا، لە سەرانسەری کوردستان، لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین، بە سەدان مین و تەقەمەنی، دوای پووچەڵکردنەوەیان سەرجەمیان لەناو دەبات.
بڵاوکراوەکان
هەواڵەکان
خزمەتگوزارییەکان
ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"
بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی رێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کوکیز" بە کاردێنێت
لاریم نییە