ئایدن مەعرووف سلیم
وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی (کاروباری پێکهاتەکان)
لە دایکبووی: 1970
باری خێزانی: خێزاندار، چوار منداڵ
شوێنی نیشتەجێ: هەولێر
بڕوانامە:
- ماستەر لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی غازی لە ئەنقەرە لە ساڵی 2005-2006.
- بەکالۆریوس لە یاسا زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر.
- دەرچووی بەشی یاسا، پەیمانگای تەکنیکی هەولێر.
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
- پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2018 بەردەوامە .
- پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2013.
- لێپرسراوی مەکتەبی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2011.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ساڵی 2011.
- جێگری نوێنەر و بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە سوریا ساڵانی 2005-2011.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی تورکمان ئێلی لە ساڵی 2000-2005.
- ئەندامی دەستەی ناوەندی بڕیاری پارتی تورکمان ئێلی لە ساڵی 1997.
- ئەندامەی ئەنجومەنی شورای تورکمان لە نێوان ساڵانی 2000-2003.
- پسپۆری سیاسی لە نووسینگەی سیاسی و پەیوەندییەکانی بەرەی تورکمانی عێراق لە ساڵانی 1998-2000
زمان:
- تورکمانی (زمانی دایک).
- کوردی (زۆر باش).
- عەرەبی (زۆرباش).