رێبەر احمد خالد
وەزیری ناوخۆ
لە دایکبووی: 1968
شوێنی نیشتەجێ: هەولێر، شارۆچکەی پیرمام.
ئاستی زانستی:
- ماستەر لە بواری ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی لە بەغدا لە ساڵی ٢٠٠7.
- بەکالۆریوس لە ئەندازیاری شارستانی، زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر، لە ساڵی 1997.
شارەزایی کارکردن:
- پلەی لیوایە وسەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی هاوبەش لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 2012تا ئێستا.
- بەڕێوەبەری شیکردنەوەی هەواڵگری لە ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2005-2012.
- بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی رێکخراو لە بەرگریی سەر بە دەزگای پاراستن، 2000-2005.
- بەڕێوەبەری بەدواداچوون لە مەکتەبی رێکخستن، 1997-2000.
کاری رێکخراوەیی وحزبی:
- ئەندامی لیژنەی راپەراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان 1993-1997.
- ئەندامی مەکتەبە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، 1997 تا ئێستا.
- ئەندامی رێکخراوی شانەدەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لە ساڵی 2000.
- ئەندامی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان.
زمان:
- زمانی کوردی (زمانی دایک).
- زمانی عەرەبی.
- زمانی ئینگلیزی.
- زمانی فارسی.