عبداللە محمود محمد سان احمد
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
لە دایکبووی: 1970
باری خێزانی: خێزاندار
شوێنی نیشتەجێ: پارێزگای هەلەبجە
بڕوانامە: ناوەندی
قۆناغەکانی کار و بەرپرسیاریەتی:
- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خولی پێنجەم (2018) – سەرۆکی فراکسیۆنی سەردەم.
- سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان.
- ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی.
- سەرۆکی یانەی وەرزشی بەختیاری.
- - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خولی سێیەم (2009-2013).
- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خولی چوارەم (2013-2018).
- بریاردەری لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینوساید و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی کشتوکال و ئاودێرییەکان لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان.
- ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە و شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان.
- ماوەی 33 ساڵ ئەزموونی کاری سیاسی و حزبی رێکخراوەیی و میدیایی و خاوەنی ئیمتیاز و دەستەی نوسەرانی ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن.
- بەشداری لە چەندین خول و کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و دیدار و پانێل لە هەرێمی کوردستان و دەرەوە.
زمان :
- کوردی (زمانی دایک).
- فارسی (باش).