
ئانو جوهر عبدالمسیح عبدوکا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
لە دایکبووی: 1984
باری خێزانی: خێزاندار
شوێنی نیشتەجێ: هەولێر - عەنکاوا
بڕوانامە:
- قۆتابی دوکتورا لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان – زانکۆی کوردستان/ هەولێر.
- ماستەر لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان – زانکۆی کوردستان/ هەولێر
- بەکالۆریۆس لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان – زانکۆی کوردستان/ هەولێر.
- دبلۆم لە راگەیاندن لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر.
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
- سکرتێری گشتی ڕەوتی شالامایە بۆ کاروباری مەسیحیەکان.
- سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەییە کە گەورەترین کوتلەی مەسیحی پێکدێنیت لە پەرلەمانی کوردستان کە پێک دێت لە (3) سێ ئەندام پەرلەمان لە کۆی 5 کورسی.
- یەکێکە لە رۆلەکانی کەنیسەی کلدانی کاسولیکی و لە بنەماڵەکانی رەسەنی خەڵکی عەنکاوا و هەولێرە.
زمان :
- سریانی (زمانی دایک).
- کوردی (زۆر باش).
- عەرەبی (زۆرباش).
- ئینگلیزی (باش).