سامان حسین محمد بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
لە دایکبووی: 1978
باری خێزانی: خیزاندار، خاوەن دوو کچ و یەک کور
شوێنی نیشتەجێ: هەولێر
بڕوانامە:
- دوکتورا لە تەندروستی کۆمەڵ/ کولێژی پزیشکی زانکۆی هەولێری پزیشکی.
- ماستەر لە تەندروستی کۆمەڵ/ کولێژی پزیشکی زانکۆی هەولێری پزیشکی.
- بەکالۆریوس لە کولێژی پزیشکی/ زانکۆی سەڵاحەدین / هەولێر.
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر.
- پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان/ بەشی فریاکەوتنی منداڵان.
- پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
- پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە بەشی بوژانەوەی دڵ/ نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری.
- پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە بەشی هەناو/ نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری.
- پزیشکی پلەبەند/ بنکەی تەندروستی شاوەیس.
- پزیشکی شارەزای گشتی/ بەشی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر.
زمان :
- کوردی (زمانی دایک).
- عەرەبی (باش).
- ئینگلیزی (باش).