Skip to the content

لە ماوەیەكی كورتدا، بە دەستپێكێكی بەهێز دەستمان پێكرد، دەستكەوتی باش بەدەست هاتوون، بەڵام هێشتا كاری زۆرمان لە پێشە، تا ئێستا دامودەزگاكانی حكومەت لە ئاستی ویستی ئێمەدا چالاك و بەرهەمدار نین، دەكرێ زۆر كاراتر و بەرهەمدارتر، توانا مرۆڤی و ماددیەكانمان بەكار بهێنین.

ئامانجمان كوردستانێكی بەهێزتر و سەقامگیرتر و گەشەسەندووترە، كوردستانێك كە پەیوەندییەكی هاوسەنگی ئاشتیانەی لە گەڵ دراوسێكان هەبێ و جێی متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێت.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، خەڵكی ئێمە دووچاری بارودۆخێكی زۆر سەخت بوونەوە و زۆر ئازایانەش بەرگەی ئەو ڕۆژە سەختانەیان گرت، بۆیە شایانی ژیان و گوزەرانێكی باشترن.

خەڵكی ئێمە شایستەی حكومەتێكی كارامە و چالاكن، كە بتوانێت خزمەتێكی شایستە پێشكەش بكات.

حكومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانە، بە تەنیا هی تاكە كەسێك، یان چەند حیزبێك نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەك لە بەهێزكردنی ئەم حكومەتە پاڵپشتمان بن، لە كارە باشەكان هاندەرمان بن و هەڵەكانمان بۆ دەستنیشان بكەن.

دۆخی ناوچەكە دەخوازێت، هەموومان تەبا و یەكگرتووتر بین، چەند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هەبێت، پێویستە لە ئاست بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان یەكریز بین.

ئێستا کوردستان بەهێزتر و سەقامگیرترە و حکومەتیش شەفافترە.

توانیومانە ئاستی داهاتی ناوخۆمان بەرزبكەینەوە، كاریش بۆ ئەوە دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەی 50٪ زیاد بكەین.

دەقی گوتاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌د رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

Our digital commitment