ساڵی 1991 له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له‌راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانی کردووە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كورد ژیانی منداڵی خۆی له ئاواره‌یی به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی له ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
ساڵی 1992 بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له زمانی ئینگلیزی رووی له له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی به‌ریتانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی.
دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن دی سی(1993- 1997 )ده‌ستی به خوێندن كردووه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانستە سیاسیەکان به‌ده‌ستهێناوه.
پاشان له هه‌مان زانكۆدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامه‌ی ماجستێر ، لە بواری ئاشتی و چارەسەری ناكۆكییه‌كانی خوێندوویەتی.
ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداریی له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه و بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
ساڵی 2005 ، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند، وه‌ك ده‌زگایه‌كی خێرخوازی قازانج نه‌ویست بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری به ئاوارە و په‌نابه‌ران و كه‌سانی خۆجێیی، كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو به ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
به فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره( 68 ) له 30/ 4/ 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
له دوای ئابی 2014، له به‌رپه‌رچدانه‌وه و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانان پێکهێنا، کە ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆلێکی کاریگەری لە ئاراستەکردنی هێڕشە ئاسمانییەکان و بەڕیوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو. خودی مەسرور بارزانی لەگەل سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ ئامادە بوو و بەشداریی لە سەرپەرشتی کردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
دامەزرێنەر و سه‌رۆكی فه‌خریی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه بەناوەکانی( یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران)
شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات.
لە بواری هونەری و وەرزشی شارەزایی لە شێوەکاری و ئەسپ سواری و مەلەوانی هەیە.