Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە26 ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا وهەرێمی کوردستان کرد و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، بارۆدخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاووتوێ کرا. شاندی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ، ستایشی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگڵادێش لە گەڵ عێراق و هەرێمی کو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لە گەڵ عێراق و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی تەواوبوونی هەیکەلی باڵاخانەی تازەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

مەسرور بارزانی: • زۆر گەشبینم بە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان.• هیوادارم وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکی لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ببینم. • سەرەتای ئەمساڵ، باسی گرنگیی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر کوردستانم بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا ماتیۆ تولەر کرد، ئەویش لەوەڵامدا گوتی؛ بەڕێز سەرۆک وەزیران، ئێمە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆسێشەممە 21 ی ئەیلوولی 2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک .لە کۆبوونەوەکەدا لە گەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، ...