Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی . دەزگا ...

پەیاما پیرۆزباھیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جەژنا (رۆژیێن ئێزی) ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی پیرۆز دکەم. هیڤیدارم ئەڤێ جەژنێ د سەقایەکێ پڕ ژ خۆشی و شادی و تەناهی دا ببەنە سەر. حکومەتا هەرێما کوردستانێ، دێ یا بەردەوام بیت لسەر خزمەتکرنا هەموو تەخ و چینێن جڤاکی و موکومکرنا کەلتوورێ پێکڤە ژیانا ئایینی و نەتەوەیی ل هەرێما کوردستانێ دوپات دکەت. بڤێ ھەلکەفتێ، ئەم جارەکا دی پێداگیریێ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی تاوتووێ کرا. وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو پێشمەرگە و هاوو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری هونه‌ری و كولتووری لە كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یادی 100 ساڵەی سەرهەڵدانی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو . سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بوار شانۆ و هونه‌ری و كولتووری دووپات ده‌كاته‌وه‌ ...