Skip to the content

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/7/29 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیرانجان راناسینگا باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی سریلانکا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست . ئاماژەشی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی وەبەرهێنەرانی سریلانکا خۆشحاڵن کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکانی سریلانکا لە پیشانگایەکدا لە هەولێر نیشان دەدرێن .

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی میوانی روون کردەوە کە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتدا گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەدرێت بە تایبەتی کەرتی کشتوکاڵ .

هەروەها زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنرێت.