Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا دەکات

• جەخت لە پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆبێرت وایت فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو .گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا.

شاندی میوان ستایشی قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد و جەخت لە پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کە لە چەند ناوچەیەکی عێراق، خەریکی خۆرێکخستنەوەن و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر خەڵک.