Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

محەمەدی حاجی مەحموود: خەڵکی کوردستان ئومێدى بە کابینەی نوێی حکومەت هەیە


رۆژی سێشەممە 2019/9/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد.
سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە خەڵکی کوردستان ئومێدى بە کابینەی نوێی حکومەت هەیە و گوتیشی پشتیوانیی هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات . لە هەمانکاتدا هاووڵاتیانیش هاوکاری حکومەت بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارنامەکەی جێبەجێ بکات . گوتیشی یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان وبەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانمان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.