Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی لوبنانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە 2019/9/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی لوبنانی کرد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار تەیمور جونبولات سەرۆکی فراکسیۆنی دیداری دیموکراتی لە پەرلەمانی لوبنان و  سەرکردە لە پارتی سۆسیالستی پێشکەوتووخوازی لوبنانی.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی پیرۆزبایییان لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیش لە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان لوبنان وهەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەروەها باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان خانەوادەی جونبولات و گەلی کورد کرا .