Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان دەکات

مەسرور بارزانی : پشتگیریی لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا
هاوسەرۆکی HDP : پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.


رۆژی یەکشەممە 2019/9/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) کرد بە سەرۆکایەتی سزایی تەمەللی .
هاوسەرۆکی HDP سزایی تەمەللی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگێڕێت. گوتیشی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا . سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.