Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات .

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ لا کامرا فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی جموجۆلی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جیددین بۆ سەرناوچەکە ورێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش. روونیشکردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە .
سەرۆکی حکومەت گوتیشی سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی .