Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی فەرەنسا کرد

• کونسوڵی فەرەنسا : بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت دەڕوانین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/9/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئۆلیڤییە دیکۆتینێ کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی سوپاسی دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە بەردەوام هەڵوێستی دۆستانە بووە بەرامبەر گەلی کورد و هەرێمی کوردستان . ئومێدەواریشم پەیوەندییەکانمان زیاتر گەشە بسەنێت.
کونسوڵی نوێی فەرەنسا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم دەڕوانین و حکومەتی فەرەنساش ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان.