Skip to the content

پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بۆمبارانی شاری قەڵادزێ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە يادى ٤٦ ساڵه‌ى بۆمبارانکردنی شاری قه‌ڵادزێدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە ١٩٧٤/٤/٢٤ لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی وێرانبوونی شارەکە و شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بەداخەوە لە ١٩٨٢/٤/٢٤ رژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانی قەڵادزێ ئەنجامدرا بوو.

سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٤ نیسانی ٢٠٢٠