Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

• بڕیاری پلە بەرزکرنەوەی پێشمەرگە درا

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگریی لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە، بڕیاردرا پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەکانی داھاتووش، بە پێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.