Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٢/١٦ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە شاری میونشن لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرايەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.­­­