Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٢/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبووەنەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە هەماهەنگی زیاتر کرا لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.