Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٢/٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لارس رۆناس باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا. ھەردوولا پێداگریان لەسەر پێویستیی سەقامگیربوونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.

باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی سوید لە ئەرکەکەیدا خواست و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سوید لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.