Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

مەسرور بارزانی:

• پشتیوانیی لە حکومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٢/١١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانیی لە حکومەتێک دەکەین کە پابەندبێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان .