Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دەکات

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠٢/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن، پێشوازیی لە مارک سیدویل ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە. هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و هێوکردنەوەی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا.