Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی ( مراد ، سامی ، نەزیر ). هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ).

سەرۆکی حکومەت لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی و ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان. چونکە ئەو دەسکەوتەکانی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە.