Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) -ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٩/١٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دەربڕی و سوپاسی کونسوڵی ئوردنيشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو ، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.