Skip to the content

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 2020/9/29 لە پەیامێکدا، بە بۆنەی کۆچی دوایی میری کوەیت، شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح، سەرخۆشیی لە بنەماڵەکەی و خەڵکی کوەیت کرد، ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم . دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/29