Skip to the content

پرسەنامەیە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر محەمەد عرێبی دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق-م بیست ، کە یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگیی لە دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و تاوانەکانی دیکە بەرامبەر گەلانی عێراق هەبوو. بۆیە بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 ی نیسان (ئەپریل)ی 2021