Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو.

شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.