Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.

خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبوڵ بکات و ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان