Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە دیدارەکەدا کە سوبحان سی کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی هیندستانی کرد بۆ ئەرک و هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

باڵیۆزی هیندستان وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ ئەو ئاسانکاری و هەماهەنگییەی،کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشکەشی باڵیۆزخانە و کونسولخانەی هیندستانی دەکەن، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.