Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.