Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.عەبدولڵەتیف ئەحمەد دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەبدوڵلەتیف ئەحمەد کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن .
لە دیدارەکەدا د.عەبدوڵڵەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە خستەڕوو.