Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.