Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی تارق حەرب

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی (تارق حەرب)م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2ی شوباتی 2022