Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بە داخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی تەمووزی 2022