Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم دەنێرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و هاوخەمی بۆ شاعەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ ڕووداوی بەندەری عەقەبە کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و گەلی ئوردن کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست .
لە بەرامبەردا شاعەبدوڵڵای دووەم ، سوپاس وپێزانینی خۆی وگەلی ئوردنی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.