Skip to the content

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کوردستان 24 و شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (13ی ئادار/ مارسی 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی کوردستان24 كرد، كه‌ له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وتبوو‌.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وتەیەکدا سوپاسی کارمەندانی کەناڵەکەی کرد و گوتی" ده‌ستخۆشیتان لێدەکەم، دوێنێ خۆم سه‌یرم ده‌كرد، كه‌ بینیم به‌رنامه‌كان نه‌وه‌ستان و هه‌مووتان گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ئیشوكار، ئه‌وه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رتان سه‌لامه‌ت بێت و ئێوه‌ سه‌لامه‌ت بن.
گوتیشی: شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كۆڵتان نه‌دا و به‌رده‌وامبوون له‌ په‌خشی به‌رنامه‌كانتان، ده‌ستتان خۆش بێت".
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە شاری ھەولێر ، شوێنه‌ مه‌ده‌نی و ناوچەکانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئاكامی په‌لاماره‌ تیرۆیستییه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووە.

بۆ بینینى ڤیدیۆى بەسەرکردنەوەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

سەرۆکی حکومەت ئەو شوێنانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو زیانیان بەرکەوتبوو - YouTube