Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی لەگەڵ محەمەد ئەلجەدعان وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی کرا. جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەردوولادا کرا لە هەموو بوارەکاندا.