Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی کوردستان 24 ەوە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پاڕیزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 ئەنجامدا، کە بە هۆی هێرشە تیرۆریستیەکەوە زیان بە کەناڵەکە گەیشت.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کارمەندانی کەناڵی کوردستان 24ی کرد بۆ خۆڕاگری و بەردەوامبوونی پەخش و پەیامە نیشتمانییەکەیان.