Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە ”شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەیە و خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەک هەیە . شانشینی یەکگرتوو، پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو“.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها دەڵێت: ئێمە زۆر بە بایەخەوە لە هاوئاهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ ئێوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشێوەیەکی کۆتایی، شکست بە داعش بهێنین لە عێراق و سوریا.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا.