Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی، سەرۆکی ھۆزی شەممەر لە سوریا-م بیست کە دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا ھەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان