Skip to the content

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند مامۆستا باکووری

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان مامۆستا باکووری-م بیست، کە ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی ئاواز و مۆسیقای کوردی هەبووە و خزمەتێکی زۆری هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان